ترامپ کۆتا هۆشداری دەداتە حەماس
پەیامی کورد ... ترامپ کۆتا هۆشداری دەداتە حەماس
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، 'هۆشداری کۆتایی'دەدەینە حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە.
ترامپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی خۆیدا، هەڕەشەی کوشتنی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە کرد "ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە".
لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: "بۆ خەڵکی غەززە، داهاتوویەکی جوان چاوەڕێتان دەکات، بەڵام نا ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە ئەوا مردوون، بڕیارێکی درووست بدەن."
هەروەها لە پۆستێکدا هۆشداری دایە حەماس کە هەر دواکەوتنێک دەبێتە هۆی "کۆتایی حەتمی" بزووتنەوەکە.
ترامپ دەڵێت: "ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن نەک دواتر و تەرمی ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتووتانن، ئەگەرنا ئەمە دوا هۆشداریتان دەبێت!"
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها داوای لە حەماس کرد کە "دەستبەجێ پێش ئەوەی درەنگ بێت غەززە بەجێبهێڵن" و پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی دانیشتوانی کەرتی کردووە.
ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە