ترaمپ : هەر کەسێک یان قەوارەیەک هاوکاری حکوومەتی ئێران بکات، مافی ئەوەی نییە لەگەڵ ئەمریکا بچێتە مامەڵەوە
پەیامی کورد ... ترامپ : هەر کەسێک یان قەوارەیەک هاوکاری حکوومەتی ئێران بکات، مافی ئەوەی نییە لەگەڵ ئەمریکا بچێتە مامەڵەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ووتارەکەی ئەم دوایی یەیدا لە هۆڵی كەپیتال وان واشینتۆن، جارێکی دیکە ڕەخنەی لە ئیدارەی جۆ بایدن بەرامبەر کۆماری ئیسلامی گرت. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا ئێران لە قەیرانێکی ئابووری سەخت دا بووە و نەیتوانیوە پارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حیزبۆڵڵا دابین بکات.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە هەر کەسێک یان قەوارەیەک هاوکاری حکوومەتی ئێران بکات مافی ئەوەی نییە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکات. ترامپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی دا سیاسەتی زۆرترین فشاری لە دژی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرد و وا دیارە کە درێژە بەو سیاسەتە دەدات.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە