تفەنگدارێكی پێشووی ئامریكا لە شیکاگۆ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران سزا درا
پەیامی کورد ... تفەنگدارێكی پێشووی ئەمریكا لە شیکاگۆ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران سزا درا
دادگای شیکاگۆ، تفەنگدارێكی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریكای بە تۆمەتی پیلان داڕشتن بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە ویلایەتی ئیلینوی مەحكووم کرد.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکە، ژوانیۆ هری پانگ، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شیکاگۆی باكوور، لە دانیشتنێکی دادگادا کە لە مانگی خەزەڵووری ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
پانگ، هاووڵاتییەکی ئەمریكی و لە دایکبووی چین ە و لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە ئامریكا دەژی، تۆمەتبارە بەوەی لەگەڵ كەسێك لە کۆڵۆمبیا کاریان کردووە بۆ پیلانی هێرشکردنە سەر وێستگەی دەریایی گریت لیكس لە شیکاگۆ.
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، ناوبراو لەگەڵ بریكارێكی نهێنی FBI كە خۆی پەیوەندیدار بە سوپا ناساندووە، پەیوەندی ئانلاینی هەبووە و لە سێ چاوپێكەوتن لەگەڵ بریكارێكی دیكە، زانیاری وەك وێنە و ڤیدیۆی لە بنكەی دەریایی ناردووە.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە