تورکیا باندێکی سیخوڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی لەناو دەبات
پەیامی کورد ... تورکیا باندێکی سیخوڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی لەناو دەبات
تورکیا ئەڵقەیەکی سیخوڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی کە خەریکی کۆکردنەوە و فرۆشتنی زانیاری کەسی بوو بە گروپە تیرۆریستییەکان لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا تورکیا، دەستی بەسەردا گرت.
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی ڕێکخراوی هەواڵگری ، جەندرمە و ناوەندی نیشتمانی بەرپەرچدانەوەی ڕووداوە ئەلیکترۆنییەکانی تورکیا، باندێکی سیخوڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی کە زانیاری کەسی بە گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان لە نێویاندا تورکیا تۆمار دەکرد و دەیانفرۆشت، تێکشکێندرا و ١١ کەسی تێدابوو لەم بارەیەوە دەستگیر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکان ەوە ، لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەکاندا کە لەلایەن داواکاری گشتی ئانکاراوە ئەنجامدراوە، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەدژی باندێکی سیخوڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
لەم ئۆپراسیۆنە هاوبەشەدا زۆرێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بەو کەسانەش بلۆک کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (MİT) ، ئەم باندە سیخوڕییە ئەلیکترۆنییە کە پەیوەندی نێودەوڵەتیشیان هەیە، زانیاری کەسی خەڵکی ووڵاتانی جیاجیایان داوەتە هەر کەسێک کە داوای کردبێت، بە گرووپە تیرۆریستییەکانیشەوە.
هەواڵگری تورکیا زیادی کردووە : دەرکەوت کە ئەم باندە سیخوڕییە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایەن ڕێکخراوی "میت"ەوە چاودێری دەکرا، زانیاری گرینگیان بە گرووپە تیرۆریستییەکان داوە.
ئەم بابەتە 11603 جار خوێندراوەتەوە