توێژینەوەیەکی نوێ : ئەو کەسانەی شەوانە بەخەبەرن مێشکیان باشترە لە چاو ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن

پەیامی کورد   ...   توێژینەوەیەکی نوێ : ئەو کەسانەی شەوانە بەخەبەرن مێشکیان باشترە لە چاو ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی توێژەرانی کۆلێژی ئیمپریال لەندەن، ئەو کەسانەی ڕاهاتوون تا بەیانی بەخەبەر بمێننەوە و درەنگتر لە ئاسایی بخەون (ئەوەی پێیان دەوترێت "کۆترە شەوانەکان") دەتوانن زیرەکتر بن لەو کەسانەی زوو هەڵدەستن.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە داتاکانی توێژینەوەی بایۆبانکی بەریتانی کرد کە لەسەر زیاتر لە ٢٦ هەزار کەس ئەنجامدرا، کە تێیدا بەشداربووان تاقیکردنەوەکانی زیرەکی و ئیستدلال و کاتی کاردانەوە و یادەوەرییان تەواو کرد. دواتر توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە چۆن ماوەی خەوتن و کوالیتی و کاتی خەوتنی بەشداربووان کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشکیان هەبووە.

بۆیان دەرکەوت کە ئەوانەی پێیان دەوترێت کۆترە شەوانەکان "ئەدای مەعریفی باشتریان هەیە"، لەکاتێکدا ئەوانەی زوو هەستن لەم بوارەدا نمرەی کەمتریان بەدەستهێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تاقیکردنەوەکانەوە خراوەتەڕوو، ئەوانەی شەوان بەخەبەرن لە گرووپێکدا بەڕێژەی 13.5% زیاتر و لە گرووپەکەی تردا بەڕێژەی 7.5% زیاتر لە ئەوانەی زوو هەستن.


ئەم بابەتە 20596 جار خوێندراوەتەوە