توێژینەوەیەکی نوێ : خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی مەترسی مردنی زوو لە کەسانی کەم جووڵەدا

پەیامی کورد   ...   توێژینەوەیەکی نوێ : خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی مەترسی مردنی زوو لە کەسانی کەم جووڵەدا

زانایانی چینی بە پشکنینی داتاکانی زیاتر لە 10 هەزار کەسی پێگەیشتوو و بەدواداچوونیان بۆ ماوەی 10 ساڵ، بۆیان دەرکەوتووە کە دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئەگەری مردن و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات بە بەراورد بەو بەشداربووانەی کە ڕۆژانە کەمتر لە چوار کاتژمێر دانیشتوون .

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسانەی دانیشتوون و زۆر قاوە دەخۆنەوە، بە بەراورد بەو کەسانەی ئارەزووی قاوەیان نییە، بە گشتی مەترسی مردنیان کەمتر بووە. هەروەها هەر بڕەیەک لە خواردنەوەی قاوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ڕێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەبووە. توێژەران دەڵێن زۆر خواردنی قاوە یەکسانە بە زیاتر لە 540 گرام لە ڕۆژێکدا یان نزیکەی سێ کوپ.


ئەم بابەتە 25683 جار خوێندراوەتەوە