توێژینەوەیەکی نوێ : خۆراکی کوالێتی خراپ دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
پەیامی کورد ... توێژینەوەیەکی نوێ : خۆراکی کوالێتی خراپ دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
خواردنی خۆراکی کوالیتی خراپ لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە مێشکدا کە پەیوەندی بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێیەوە هەیە. ئەمە یەکەم توێژینەوەیە لەسەر کیمیای مێشک و پێکهاتە و کوالیتی خۆراک بە ٣٠ خۆبەخش.
سکانی مێشک گۆڕانکاری لە گواستەرە دەمارییەکان و قەبارەی مادەی خۆڵەمێشی لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە خۆراکیان خراپە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ڕێجیمێکی دەریای ناوەڕاست پەیڕەو دەکەن.
کاتێک کەسێک خۆراکی کوالیتی خراپ دەخوات، ترشی گاما ئەمینۆبۆتیریک (GABA) کەم دەبێتەوە و گلوتامات زیاد دەکات. ئەم گواستەرە دەماریانە پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی قەبارەی ماددەی خۆڵەمێشی لە ناوچەی پێشەوەی مێشکدا هەیە، ئەمەش ڕەنگە پەیوەندی نێوان ئەوەی دەیخۆین و هەستکردنمان ڕوون بکاتەوە.
ئەم بابەتە 35465 جار خوێندراوەتەوە