توێژینەوەیەکی نوێ : زاناکان باس لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی خواردنی دوو پارچە ژامبۆن دەکەن لە ڕۆژێکدا
پەیامی کورد ... توێژینەوەیەکی نوێ : زاناکان باس لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی خواردنی دوو پارچە ژامبۆن دەکەن لە ڕۆژێکدا
بەپێی ئەنجامە نوێیەکانی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کامبریج، خواردنی گۆشتی سوور و پرۆسێس کراو مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات. وە ئەگەر ڕۆژانە دوو پارچە هام " ژامبۆن " بخۆیت، ئەم مەترسییە زۆر زیاترە.
توێژەران دەڵێن، ئەم توێژینەوەیە گشتگیرترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی پەیوەندی نێوان خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو و گۆشتی سووری پرۆسێس نەکراو کە مەترسی زۆریان هەیە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بێت. ئەم دۆزینەوانە لەگەڵ پێشنیارەکانی تەندرووستیدا یەک دەگرێتەوە کە پێویستە خەڵک خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو و پرۆسێس نەکراو کەم بکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە.
ئەم بابەتە 93090 جار خوێندراوەتەوە