توێژینەوەیەکی نوێ: هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین هاوینی ٢ هەزار ساڵی ڕابردوو بووە

پەیامی کورد   ...   توێژینەوەیەکی نوێ: هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین هاوینی ٢ هەزار ساڵی ڕابردوو بووە

نزیکەی دوو هەزار ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ئەوەی زەوی وەک هاوینی ٢٠٢٣ گەرمای بەخۆیەوە بینیوە.
بە واتایەکی تر دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر نیوەگۆی باکووری زەوی بەقەد ساڵی ٢٠٢٣ گەرم بوو. لەوەتەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بەرز بووەتەوە ژیان لەسەر زەوی هاوینێکی وەها گەرمی بەسەر نەهێناوە.
شیکاری نوێ دەریدەخات کە ڕێککەوتنی پاریس لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان بۆ ١.٥ پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە، لانیکەم بۆ ماوەیەکی کاتی، لە نیوەگۆی باکووردا پێشێل کراوە. زەوی بەهۆی کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەم گەرمایە زیادەوە تووشی مردنی زۆر دەبێت.


ئەم بابەتە 50201 جار خوێندراوەتەوە