توێژینەوەیەکی نوێ : ڕەنگە مرۆڤە سەرنجڕاکێش و جوانەکان تەمەنیان زیاتر بێت
پەیامی کورد ... توێژینەوەیەکی نوێ : ڕەنگە مرۆڤە سەرنجڕاکێش و جوانەکان تەمەنیان زیاتر بێت
توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا و زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دەریدەخات کە سەرنجڕاکێشی جەستەیی مرۆڤەکان ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەمەن درێژی هەبێت. دیارە ئەم پێکهاتەیە توانای دابینکردنی سوودی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆری هەیە بۆ مرۆڤەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی تەمەنیان.
توێژەران بەهاوکاری تیمێکی دادوەری سەربەخۆ کە پێکهاتبوون لە شەش پیاو و شەش ژن کە بۆ ئەم ئەرکە ڕاهێنانیان پێکرابوو، سەرنجڕاکێشی خەڵکەکەیان لەسەر پێوەرێکی ١١ خاڵ لە وێنەی ساڵانەی خوێندکارانی قوتابخانە هەڵسەنگاند. هەروەها هۆکارەکانی وەک پێشینەی خێزان، تەندرووستی جەستەیی و ئاستی داهاتیان لەبەرچاو گرتووە کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر تەمەنی چاوەڕوانکراو هەبێت.
لە کۆتاییدا، بەراوردکردنی نمرەکانی سەرنجڕاکێشی خەڵک لەگەڵ داتاکانی توێژینەوە درێژخایەنەکەی ویسکۆنسێن دەریخست کە ئەو کەسانەی کەمترین سەرنجڕاکێشیان هەبووە، نزیکەی 17% مەترسی مردنیان زیاترە لە چاو ئەوانەی کە مامناوەندی سەرنجڕاکێشییان هەبووە. بەڵام مەترسی مردن لەنێو ئەو کەسانەی کە بە جوان دادەنران هاوشێوەی ئەو کەسانە بوو کە بە تێکڕا سەرنجڕاکێش بوون.
ئەم بابەتە 13255 جار خوێندراوەتەوە