توێژەرانی چینی مێشکی بەستووی مرۆڤیان زیندووکردەوە
پەیامی کورد ... توێژەرانی چینی مێشکی بەستووی مرۆڤیان زیندووکردەوە
توێژەرانی زانکۆی فوودان لە شەنگەهای توانیان پێکهاتەیەکی کیمیایی دابهێنن کە دەمارەکان لە تێکچوون لە کاتی بەستن دەپارێزێت.
80% خانەکانی مێشک لە ئاو پێکهاتوون. دروستبوونی کریستاڵە سەهۆڵییەکانی تێدا لە کاتی بەستندا ڕەنگە زیان بە خانەکان بگەێنێت و لەناویان ببات. بۆیە خانەکانی مێشک دوای توانەوەی سەهۆڵەکە کارەکانیان لەدەست دەدەن.
ئەم دەستکەوتە نوێیە هەنگاوێکە بۆ پێشەوە نەک تەنها بۆ زانایانی دەمار کە دەیانەوێت دەرمانی نوێ پەرەپێبدەن، بەڵکوو بۆ بیرۆکەی زیندووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە مردندان.
لەسەر بنەمای ئەم بیرۆکەیە مرۆڤەکان دەتوانن جەستەی خۆیان بەستەڵەک بکەن و بیپارێزن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا بتوانن زیندوو بکەنەوە؛ شتێکی هاوشێوەی فیلمی زانستی خەیاڵی و گەشتکردن بە کات!
ئەم بابەتە 49170 جار خوێندراوەتەوە