تۆمەتی ئەشکەنجەدانی دڕندانە دژی بەرپرسی پێشووی زیندانی سووریا
پەیامی کورد ... تۆمەتی ئەشکەنجەدانی دڕندانە دژی بەرپرسی پێشووی زیندانی سووریا
وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەمیر عوسمان ئەلشێخ، بەرپرسی پێشووی یەکێک لە زیندانەکانی سووریا لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بە ئەشکەنجەدانی دژبەرانی ڕێژیم تۆمەتبار کراوە.
ئەلشێخ، تەمەنی ٧٢ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە ئەمریکا دەژی و لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرپرسی زیندانی عەدرا لە دیمەشق بووە. بەپێی ئەو تۆمەتانە، لە ماوەی ئیدارەکەیدا، زیندانییەکان بە تووندی ئەشکەنجە دراون.
داواکارانی گشتی ڕایانگەیاندووە، ئەلشێخ ڕاستەوخۆ زیانی جەستەیی و دەروونی بە دەستبەسەرکراوان گەیاندووە و فەرمانی بە ستافەکەی کردووە ئەو کارانە ئەنجام بدەن.
ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان بە شێوازی ترسناک، لەوانە هەڵواسینی زیندانییەکان بە سەقفەوە و بەکارهێنانی ئامێرێک کە پێی دەوترێت "فەرشی فڕیو" بۆ ئەوەی ئازارێکی زۆریان پێبدات.
ئەلشێخ لەگەڵ چوار تۆمەت، کە سێ تۆمەتی ئەشکەنجەدان و تۆمەتێك، پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان ڕووبەڕوو بووەتەوە.
ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە