تۆنی بلێر : کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

پەیامی کورد   ...   تۆنی بلێر : کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، کۆماری ئیسلامی وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. 

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیوزویک باسی لەوە کرد کە ئەمریکا دەبێ دڵنیا بێت لەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز توانای دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی نییە.

لەم چاوپێکەوتنەدا بلێر ڕایگەیاند کە کلیلی سەرەکی سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی لێبوردەیی ئایینییە بەسەر ئیسلامیزم دا. 

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەناردە کردنی شۆڕش له ڕێگەی گرووپه بەوەکالەتەکانی وەک حەماس و حیزبۆڵڵا کرد و به تووندی ڕەخنەی لێ گرت.
 


ئەم بابەتە 5246 جار خوێندراوەتەوە