تۆپبارانی ناوچەی نزیک وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا لە ئۆکراین

پەیامی کورد   ...   تۆپبارانی ناوچەی نزیک وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا لە ئۆکراین

هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە یەک ڕۆژدا پێنج جار وێستگەی کارەبا و ناوچەی تەنیشت وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژێیان تۆپباران کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئێنێرگۆدار و ناوچەی تەنیشت وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا لە یەک ڕۆژدا پێنج جار تۆپباران کراوە. لەوێ هێزەکانی ڕووسیا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە و بینای ئۆفیسێک زیانیان پێگەیشت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە ئەنجامی ئەو ئیستفزازیانەدا بینایەکی ئیداری زیانێکی کەمی بەرکەوتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕێگەی بەرگری ئاسمانی لەناوبران و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە بەکارهێنانی کەرەستەی جەنگی ئەلێکترۆنی سەرکوتکرا.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە