تیشکی ئێکس بە ژەمی کەم دەتوانێت خانەکانی وەرەمی مێشک لەناو ببات!

پەیامی کورد    ...   تیشکی ئێکس بە ژەمی کەم دەتوانێت خانەکانی وەرەمی مێشک لەناو ببات!

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی تەکنەلۆژی نانیانگ لە سەنگافورە، بەکارهێنانی تیشکی ئێکس بە ژەمی زۆر کەم، ئەو پێکهاتانە چالاک دەکات کە بە ڕادیکاڵە ئازادەکان شێرپەنجە دەکوژن، گەشەی وەرەمی مێشک ڕادەگرن و ماوەی مانەوەی دوو هێندە. لە هەمووی گرینگتر خانە تەندرووستەکان بەبێ کاریگەری مانەوە.

توێژەران ئەم چارەسەرەیان لەسەر مۆدێلی مشکی شێرپەنجەی مێشک تاقیکردەوە، بەتایبەتی گلیۆبلاستۆما. گلیۆبلاستۆما گرێیەکی خێرا گەشە دەکات و یەکێکە لە کەمترین ڕێژەی مانەوەی لە نێوان شێرپەنجەکان لە مرۆڤدا دوای چارەسەرکردن، وەرەمەکان گەشەیان وەستاند، و مشکەکانی چارەسەرکراو دوو هێندە زیاتر لە مشکەکانی چارەسەرنەکراو لە ژیاندا مانەوە.


ئەم بابەتە 33478 جار خوێندراوەتەوە