تیمێک ڕەوانەی ئیتالیا کرا

پەیامی کورد   ...   تیمێک ڕەوانەی ئیتالیا کرا

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووداوی تێکشکانی بەلەمەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا، تیمێکی ڕەوانەی ووڵاتەکە کرد.

چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێکهات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی ئیتالیا بکات، ئەمڕۆش تیمێک ڕەوانەی ئیتالیا کرا.

لە ڕاگەێندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هاتووە، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتالیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو ووڵاتە، تا پەیوەندی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتالیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاته‌وە كه‌ هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان.


ئەم بابەتە 31109 جار خوێندراوەتەوە