تێلێگراف : کۆماری ئیسلامی هەموو شەوێک چاوەڕێی هێرشی ئیسرائیل یان ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... تێلێگراف : کۆماری ئیسلامی هەموو شەوێک چاوەڕێی هێرشی ئیسرائیل یان ئەمریکا دەکات
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی بە هۆی نیگەرانییەکان لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە. به پێی سه ڕچاوه کانی تێلێگراف، بەرپرسانی ئێران پێیان وایه هێرشێکی گەورەی ئەمریکا ده توانێت بوونی کۆماری ئیسلامی بخاته مەترسییه وه .
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی سێشەممە ٢٧ی مارس بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی حکوومەتی لە ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێی لە دەورووبەری شوێنە سەرەکییە ناڤۆکی و مووشەکییەکانی جێگیر کردووە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری خۆی لە بەرامبەر ئەگەری هێرشەکان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە ڕایگەیاند : دەسەڵاتدارانی ئێران هەموو شەو چاوەڕوانی هێرشێکن و هەموو شتێک لە بەرزترین ئاستی ووریایی و ئامادەیی دان، تەنانەت لەو سایتانەش دا کە کەس ئاگاداری ناکاتەوە.
بە واتەی ناوبراو ساڵانێکە بەهێزکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەردەوامە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا دوای یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران تووندتر بووە.
ئیسرائیل لەمساڵدا دوو جار هێرشی کردە سەر خاکی ئێران، واتە ٣١ی نیسان و ٢٥ی ئەم مانگە.
دەیان ساڵە کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل خەریکی شەڕێکن کە بە "شەڕی سێبەر" ناسراوە. تاران بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕێک لە گرووپە بە وەکالەتەکانی وەک حەماس و حیزبۆڵڵا هێرشی کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیسرائیلیش بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و زانایانی ئەتۆمی تیرۆر کردووە و هێرشی ئێلێکترۆنی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە.
لە ساڵی ڕابردووەوە دوای هێرشەکەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل، پڕۆسەی ئەو ململانێیانە لە سێبەرەوە دەرکەوتووە و زیاتر لە پێشووتر دەرکەوتووە.
بلومبێرگ لە بارەی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نووسیویەتی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئەم ووڵاتە، پێشهاتەکانی ئەم دواییە، لەوانە لێدوانەکانی ترامپ و ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە ئەگەری پلانەکانی ئیدارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی زیاتر چڕتر کردووەتەوە.
ترامپ لە ١١ی بەفرانبار هەڕەشەی بۆردومانکردنی کۆماری ئیسلامی کرد لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە