تێلێگرام تایبەتمەندی "خەڵکی نزیک"ی لابرد
پەیامی کورد ... تێلێگرام تایبەتمەندی "خەڵکی نزیک"ی لابرد
پێشتر دەتتوانی کەسانێک بدۆزیتەوە کە لە تۆوە نزیک بن بەم تایبەتمەندییە، بەڵام ئێستا کەس پیشان نادات. پێدەچێت ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی فشاری ڕێکخەرانی ئەورووپیەوە بێت. پێشتر تێلێگرام توانای بینینی ژمارەی بەکارهێنەرانی لە بۆتەکاندا لابردووە، ئێستاش ئەم تایبەتمەندییە لادەبرێت.
بەڵام زۆر کەس ئەم تایبەتمەندییەیان بە خراپ بەکارهێنا؛ لەبری ئەوەی هاوڕێیەتی بکەن، بەکاریان دەهێنا بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە نایاساییەکانی وەک فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان. ڕەنگە ئەمەش یەکێک بێت لە هۆکارەکانی لەکارخستنی.
ئەم بابەتە 85897 جار خوێندراوەتەوە