تێکچوونی کارکردنی سندووقی ڕەش پێش ڕووداوێکی کوشندە لە کۆریای باشوور

پەیامی کورد   ...   تێکچوونی کارکردنی سندووقی ڕەش پێش ڕووداوێکی کوشندە لە کۆریای باشوور

حکوومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، دوو سندووقی ڕەشی فڕۆکەی بۆئینگ کە لە فڕۆکەخانەی موئان کەوتووەتە خوارەوە، پێش ڕووداوەکە لەکارکەوتوون.
حکوومەتی کۆریای باشوور لە نوێترین نوێکاری خۆیدا سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی کوشندەی فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ لە فڕۆکەخانەی موان ڕایگەیاند کە دوو سندووقە ڕەشەکەی پێش ڕووداوەکە لەکارکەوتوون.

 "چوار خولەک پێش کەوتنەخوارەوەی کوشندە فڕۆکەکە، سندووقە ڕەشەکەی تۆمارکردنی دەنگ و داتاکانی وەستاند". ئەمە لە لایەن کۆریای باشوورەوە ڕاگەێندرا.

لە ٢٩ی جانیوەری ، کوشندەترین کەوتنەخوارەوەی ئاسمانی کۆریای باشوور لەسەر خاکی کۆریای باشوور ڕوویدا و لە کۆی ١٨١ کەسی سەرنشینی فڕۆکەی ئاسمانی جیجو ٢٢١٦ کە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٣٧ بوو، ١٧٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی ٤ی جانیوەری ، پۆلیسی کۆریای باشوور لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، هەڵیکوتایە سەر فڕۆکەخانەی موان و نووسینگەکانی کۆمپانیای جیجو ئایر و دەسەڵاتێکی فڕۆکەوانی ناوچەیی.

بەرپرسانی کۆریای باشوور پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە داتای سەرەتایییان لە یەکێک لە دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە دەرهێناوە و سندووقی ڕەشی دووەمیان ڕەوانەی ئەمریکا کردووە بۆ پشکنین بەهۆی زیانەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.

وەزارەتی گواستنەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، نزیکەی چوار خولەک پێش ئەوەی فڕۆکەکە بەر پێکهاتەیەکی کۆنکرێتی لە فڕۆکەخانە بکەوێت، دوو سندوقە ڕەشەکەی تۆمارکردنی داتای فڕین و ژاوەژاوی کابینەکەی ڕاگرتووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە بەرپرسەکانی لێکۆڵینەوە پلانیان هەیە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی کە هۆکاری وەستانی تۆمارەکانی سندووقی ڕەش چییە. دوایین دەنگی تۆمارکراو دەنگی فڕۆکەوانەکانە پێش پێکدادانی کوشندە و بە کۆنترۆڵی فڕۆکەخانە دەڵێت فڕۆکەکە لەلایەن باڵندەیەکەوە بەرکەوتووە.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە