تەرمی ١٥ كۆچبەر لە كەنارەكانی یۆنان دۆزرانەوە و بەپێی زانیارییەكان، ٥ كەسیش زرگار كران و ٢٠ دیکە بێسەروشوێنن.

پەیامی کورد   ...  تەرمی ١٥ كۆچبەر لە كەنارەكانی یۆنان دۆزرانەوە و بەپێی زانیارییەكان، ٥ كەسیش زرگار كران و ٢٠ دیکە بێسەروشوێنن.


پاسەوانی كەنارئاوەكانی یۆنان ئاشكرای كردووە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە كەنارەكانی دوورگەی "لێسبۆس" لە ناوەڕاستی دەریای ئیجە تەرمی 15 كۆچبەر دۆزراونەتەوە، هەروەها 5 كەسی تر زرگار كراون.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی ووتەی رزگاربووان لە بەلەمێكدا بوون كە 40 كەسی تێدا بووە، بەپێی ئەو وتانەش واتا 20 كەسی تر بێسەروشوێنن.
پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە رێگەی كەشتی و هێلیكۆپتەرەوە گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بوواندا دەستی پێكردووە.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە