تەقینەوەیەک لە کونسووڵخانەی ڕووسیا لە مارسەی
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە کونسووڵخانەی ڕووسیا لە مارسەی
کەناڵی RBC بە پشت بەستن بە کونسووڵخانەی ڕووسیا لە مارسەی ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەک لەناو کۆمەڵگە دیپلۆماسییەکە ڕوویداوە.
پێشتر میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە کە تەقینەوەکە لە نزیک کونسووڵخانەکە ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
لە سێیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین ، هێرش کرایە سەر کونسووڵخانەی ڕووسیا لە شاری مارسەی فەڕەنسا. تا ئێستا هیچ تاک و گرووپێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ڕووداوەکە نەگرتووەتە ئەستۆ.
ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە 25ی ئازار ڕایگەیاند "تەقینەوەکان" لە شوێنی کونسووڵخانەی ووڵاتەکەی لە مارسەی ڕوویانداوە و ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە "هەموو نیشانەکانی هێرشی تیرۆریستی"ی تێدایە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە داوای ڕێوشوێنی هەمەلایەنە و خێرا دەکەین [لە فەڕەنساوە] بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، هەروەها بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەهێزکردنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر کونسووڵخانەی ڕووسیا لە مارسەی بە بەکارهێنانی "بوتڵی پلاستیکی" ئەنجامدراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کرد، شووشەکان فڕێدراونەتە سەر دیواری کونسووڵخانەکە و یەکێکیان تەقیوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکیش بە ستافی کونسووڵخانەی ڕووسیا و بینای دیپلۆماسی نەگەیشتووە.
فەرەنسا یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا دژی دەستدرێژی ڕووسیا.
ڕووسیا لە ٢٥ی ئازاری ساڵی ١٤٠٢ ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و لەو کاتەوە پێکدادانی کوشندە لە نێوان هەردوو ووڵات بەردەوامە. لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێستاوە، ڕووسیا دەستی بەسەر نزیکەی یەک لەسەر ٥ی خاکی ئۆکراین دا گرتووە.
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە