تەقینەوەی بۆمبێک فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆنی داخست
پەیامی کورد ... تەقینەوەی بۆمبێک فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆنی داخست
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە تەقینەوەی بۆمبێکی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن کردووە.
چوارشەممە بۆمبێکی ئەمریکی لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا کە لە فڕۆکەخانەی میازاکی ژاپۆن نێژرابوو، تەقیەوە و بەشێکی فڕۆکەخانەکەی تێکشکاند.
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، ئەم تەقینەوەیە چاڵێکی گەورەی لە ڕێگای تەکسی فڕۆکەخانەکە درووستکردووە و کارکردنی ئەم فڕۆکەخانەیە پەککەوتووە.
هەروەها سەرچاوە میدیاییەکانی ژاپۆن و ڕووسیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە کاتێک ڕوویداوە کە فڕۆکەخانەی کەنار دەریاکان زۆر قەرەباڵغ نەبوون و هیچ فڕۆکەیەک لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە تێنەپەڕیوە.
گرتە ڤیدیۆییەکانی چاودێری کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەون کە تەقینەوەکە کۆپانێکی بەرزی تۆز و دوکەڵ دەنێرێتە هەوا. شێوازی تەقینەوەکە دەریدەخات کە ئەم بۆمبە لە قووڵایی زەویدا نێژراوە.
تەقینەوەکە کونێکی گەورەی لە لای یەکێک لە ڕێگا تاکسییەکانی فڕۆکەخانە بەجێهێشتووە. ئەم ڕووداوە بووە هۆی داخستنی ئەو دامەزراوانە و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٧٠ گەشتی ئاسمانی.
بەپێی میدیا ناوخۆیی یەکانی ژاپۆن، هێزەکانی پاراستنی خۆپارێزی و پۆلیسی ژاپۆن پێیان وایە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی ئەمریکی کە کێشی 500 پاوند بووە، کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لەژێر فڕۆکەخانەکەدا نێژرابوو. لە ئێستادا دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوە لەناکاوەکە دەکەن.
فڕۆکەخانەی میازاکی لە سەرەتادا وەک فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٤٣ لە بنکەی هێزی دەریایی ئیمپریالی ژاپۆن دروستکراوە. ئەم فڕۆکەخانەیە وەک یەکێک لە خاڵەکانی ئۆپەراسیۆنی گەشتە خۆکوژییەکان لەلایەن فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکانەوە لە کاتی جەنگی جیهانیدا بەکارهێنرا.
نزیکەی ٥٠ ئۆپراسیۆنی کامیکازێ بە بەکارهێنانی ئەم فڕۆکەخانەیە ئەنجامدراوە.
ئەم بابەتە 35872 جار خوێندراوەتەوە