تەقینەوە لە کۆریای باشوور بەهۆی بۆردومانێکی هەڵەوە بووە !

پەیامی کورد   ...   تەقینەوە لە کۆریای باشوور بەهۆی بۆردومانێکی هەڵەوە بووە !

هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ بە شێوەیەکی نائاسایی هەشت بۆمبی ٢٠٠ کیلۆگرامی خستۆتە سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری پۆچیۆن کە دەکەوێتە ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری سیئوولەوە، لە کاتی مانۆڕە سەربازییەکاندا.
هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە قووڵی پەشیمانن لە ڕووداوەکە، کە بووەتە هۆی زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، کە هەشت بۆمبی فرە مەبەستی جۆری MK-82 بە شێوەیەکی نائاسایی لە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی KF-16ەوە هەڵدراون و لە دەرەوەی مەودای تەقەکردنی دیاریکراو تەقینەوە.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، نزیکەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی (کاتی ناوخۆیی) ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە کە بۆمب کەوتووەتە سەر خانوویەک لە شارەکەدا کە ٤٣ کیلۆمەتر لە باکووری سیئوولی پایتەختەوە دوورە و ١٥ کەس برینداربوون و چەندین بیناش وێرانکراون.

لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیانەدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و لانیکەم حەوت خانوویش وێران بوون.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە