تەنها دوو شەو کەم خەوی دەتوانێت هەست بە پیری بکەیت
پەیامی کورد ... تەنها دوو شەو کەم خەوی دەتوانێت هەست بە پیری بکەیت
پسپۆڕانی دەروونناس لە سوید بۆیان دەرکەوتووە، ئەو خۆبەخشانەی دوو شەو لەسەر یەک خەوتنیان بۆ چوار کاتژمێر سنووردار بووە، هەستیان بە زیاتر لە چوار ساڵ گەورەتر کردووە. هەروەها هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خەواڵوویی وایان لێدەکات هەست بە تەمەنی دەیان ساڵ بکەن.
بە پێچەوانەوە ئەم حاڵەتە کاتێک بەدی کراوە کە ڕێگە بە خەڵک دراوە بۆ ماوەی ٩ کاتژمێر لە جێگادا بمێننەوە. هەرچەندە کاریگەری ئەم شێوازە لەسەر هەستی خەڵک کەمتر بووە، بەڵام بەشداربووانی توێژینەوەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دوای پشوودانی پێویست، بە تێکڕا هەستیان بە سێ مانگ گەنجتر کردووە لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان.
ئەم بابەتە 98385 جار خوێندراوەتەوە