تەنها 10 خولەک تەرکیزکردن دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی خەمۆکی
پەیامی کورد ... تەنها 10 خولەک تەرکیزکردن دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی خەمۆکی
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە تەنها 10 خولەک مەشقکردنی ڕۆژانەی ووردبینی دەتوانێت تەندرووستی باش باشتر بکات و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە و پاڵنەر زیاد بکات بۆ گرتنەبەری خووی ژیانی تەندرووستتر، وەک وەرزشکردن و خواردن و خەوتن.
کۆبوونەوەکانی ڕۆژانەی ووردبینی لەسەر بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوون لە ڕاهێنانی ئیستراحەت و حەوانەوە ، دانانی ئامانج، سکان کردنی جەستە، سەرنجی خۆفۆکەس، و خۆڕاگری (توانای چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی مەعریفی، سۆزداری و ڕەفتاری مرۆڤ).
ئەم بابەتە 78129 جار خوێندراوەتەوە