تەنیایی چی بەسەر پیاو دەهێنێت؟

پەیامی کورد   ...  تەنیایی چی بەسەر پیاو دەهێنێت؟

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، تەنیایی لە پیاواندا تەنها بۆ تەندرووستی دەروونی خراپە، بەڵکوو بۆ ئێسکەکانیش مەترسیدارە.

ئەم توێژینەوە نوێیە لەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی گۆشەگیری و تەنیایی دەریدەخات کە تەنیا بوون لە پیاواندا، جگە لەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی هەیە، ڕەنگە بۆ ئێسکەکانیش مەترسیدار بێت. لەم توێژینەوەیەدا توێژەران ژمارەیەک مشکی پێگەیشتوویان لە دۆخێکی هاوشێوەی دابڕانی کۆمەڵایەتیدا بۆ ماوەی چوار هەفتە داناوە بە دانانی لە قەفەزی تاکەکەسی یان خانووی گرووپی کە چوار مشکیان لە هەر قەفەسێکدا هەبوو.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە