جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار بۆردومان کرا
پەیامی کورد ... جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار بۆردومان کرا
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا، کە بەشێک لە ھێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون.
گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا بەرپرسیاریەتی ھێرشەکەی لە ئەستۆگرت و ئاماژەی بەوە کرد، لە ووڵامی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ھێرشەکەیان لە رێگەی درۆنەوە بۆسەر بنکە سەربازییەکە ئەنجامداوە.
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و تایبەتە بە مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە