جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ به‌رنامه ئەتۆمییەکەی ئێران
پەیامی کورد ... جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ به‌رنامه ئەتۆمییەکەی ئێران
له به‌ره‌به‌ری سه‌فه‌ری ناتانیاهوو بۆ ئه‌مریکا، لێدوانی تووند له دژی به‌رنامه‌ی ئەتۆمی په‌رەیان سه‌ندووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارنامه‌ی پێش‌گرتن و ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ئەتۆمی ئێرانیان به کۆنگره‌ی ئه‌و ووڵاته داوه.
به‌پێی پێشنووسی بڕیارنامه‌که گرووپێک له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا که هه‌م دێموکرات و هه‌م کۆماریخوازه‌کان له خۆ ده‌گرێت هاتووه که ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌بێت "هه‌موو بژارده‌کان"یان لەبه‌ر ده‌ستدا بێت هه‌تا بتوانن ڕێگری له به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئەتۆمی ئێران بکه‌ن.
له‌و بڕیارنامه‌یەدا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌کانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ناو‌کی هاتووه: "به‌رده‌وامی به‌رنامه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئەتۆمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی له دژی ئه‌مریکا و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وجوودی له دژی ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌یه.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە