جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس وه‌ك كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڵبژێردرا

پەیامی کورد    ...   جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس وه‌ك كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڵبژێردرا

جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس ، سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەنجوومەنی پیرانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ووڵاته‌كه‌ وه‌ك كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند : پێویستە ئیسرائیل بەخێرایی كۆتای بەشەڕەكە بهێنێت نە ئەوكاتەی كە بە پێویستی دەزانیت چوونكە جەنگەكە تا زیاتر بەردەوام بێت دۆخی ئیسرائیل قورستر دەبێت .

ئاماژەی بەوەش كردووە، هاوسۆزی قوربانییە مەدەنییەکانی غەززەیە و جەختی لەوەکردەوە کە تاوانەکە لە ئەستۆی حەماس ە نە وەک ئیسرائیل .

جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس هێرشیكردە سەر جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و تاوانباری كرد بەوەی هۆكاری دواخستی ناردنی چەكە بۆ ئیسرائیل و ووتی، "بایدن سەرکەوتنی ئیسرائیل لە شەڕەکەدا قورستر دەکات" و بەڵێنی دا پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و سعودیە و ئەردەن زیندوبکاتەوە.


ئەم بابەتە 19555 جار خوێندراوەتەوە