جۆرج بوش پشتیوانی هیچ کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا
پەیامی کورد ... جۆرج بوش پشتیوانی هیچ کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا
جۆرج بوش جونیۆر ڕایگه یاند که هیچ نیازێکی نییه به فه ڕمی پشتیوانی هیچکام له کاندیده کان بۆ هه ڵبژاردنه کانی سه ڕۆکایه تی ئه مریکا له ساڵی 2024ی ئه مریکا.
نووسینگەی جۆرج بوش جونیۆر، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە چەند میدیایەکی ڕاگەیاندووە، نە بوش و نە لۆرای هاوسەری بەنیازن بە ئاشکرا بڵێن دەنگ بە کام کاندید دەدەن. بوش ساڵانێکی زۆرە لە سیاسەت خانەنشین بووە.
بڕیارەکەی بوش جونیۆر بۆ پشتگیری نەکردنی کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دوای ئەوە دێت کە هاوڕێیە کاندیدەکەی دیک چێنی پشتڕاستی کردەوە کە دەنگ بە کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان دەدات.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی هیڵ، هاریس هەروەها پێشوازی لە پاڵپشتی چێنی کردووە و بە جێگای شانازی زانیوە.
هەروەها لیز چێنی، نوێنەری پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ویلایەتی وایۆمینگ، لە هەڵوێستی پارتی کۆمارییەکان جیابووەوە و ڕایگەیاند، بەنیازە دەنگ بە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەردا بدات.
لە ساڵی ٢٠١٢ بوش پشتگیری لە کاندیدبوونی میت ڕۆمنی کرد. هەروەها بوش جونیۆر لە ساڵی ٢٠٠٨ پشتگیری لە جۆن مەککەین کردووە.
لە کۆتایی مانگی ئابدا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی ئیدارەی بوش و مەک کین و ڕۆمنی نامەیەکیان واژوو کرد کە پشتگیری لە هاریس دەکەن وەک سەرۆک.
ئەم بابەتە 72120 جار خوێندراوەتەوە