جۆزێپ بۆرێل : کەس ناتوانێت ڕێگری لە ناتانیاهوو بکات

پەیامی کورد   ...   جۆزێپ بۆرێل : کەس ناتوانێت ڕێگری لە ناتانیاهوو بکات

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی دیپلۆماسی یەکیتی ئەورووپا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناڕەزایی دەربڕی کە هیچ کەسێک و تەنانەت ئەمریکاش ناتوانێت ڕێگری لە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات لە شەڕەکانی دژی حەماس لە غەززە و حیزبۆڵڵا لە لوبنان.
بۆرێل دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی غەززە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : هەموو گوشارە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەست دەخەینە سەر. بەڵام پێدەچێت کەس ناتوانێت ڕێگری لە ناتانیاهوو بکات، چ لە غەززە و چ لە کەناری ڕۆژئاوا”.

ڕۆژی هەینی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پلاتفۆرمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتارێکی پێشکەش بە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەم ووڵاتە لە بەرامبەردا "هێرش" دەکاتە سەر ئێران. هەروەها بەڵێنی دا هێرشەکان بۆ سەر حەماس و حێزبۆڵڵا تا "سەرکەوتن" بەردەوام دەبن.

ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئێوارەی هەینی تا شەممە هێرشی نوێیان لە بەیرووت ئەنجامداوە و کۆگاکانی چەکی حێزبۆڵڵایان کردووەتە ئامانج.


ئەم بابەتە 44261 جار خوێندراوەتەوە