جۆلانی : ناهێڵین سووریا ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
پەیامی کورد ... جۆلانی : ناهێڵین سووریا ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
موحەمەد جۆلانی فەرماندەی گرووپی تەحریر شام کە دیمەشق یان کۆنترۆڵ کردووە، بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە هەرگیز ڕێگە نادات سووریا ببێتە شوێنێک بۆ ئۆپراسیۆنەکان دژ بە ئیسرائیل .
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەبوو موحەمەد جۆلانی کە ناوی ڕاستەقینەی ئەحمەد ئەلشۆرە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئینگلیز تایمز و میدیاکانی دیکە ڕایگەیاندووە: هەرگیز ڕێگە بە بەکارهێنانی خاکی سوریا نادەین بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ."
ئاماژەی بەوەش کرد : پێویستە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر سووریا ڕابگرێت و هێزەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بکشێنێتەوە.
ئەلشەرا بۆ ئەم میدیایانە ڕایگەیاندووە : ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل و لایەنەکانی تردا ناگەڕین، هەروەها ڕێگە نادەین سووریا ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤ (لەگەڵ ئیسرائیل ) و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ گەرەنتی پابەندبوونی ئیسرائیل بەو ڕێککەوتنە بکات.
ئەم بابەتە 118 جار خوێندراوەتەوە