جۆلانی ڕۆژی چوارشەممە لە ئوردن لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... جۆلانی ڕۆژی چوارشەممە لە ئوردن لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن ڕایگەیاند : چوارشەممە شا عەبدۆڵڵای دووەم، شای ئوردن میوانداری ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی ئینتقالی سووریا دەکات.
سەرۆکی حکوومەتی ئینتقالی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی دیدار و دانووستان لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووەم سەفەری ئوردن دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە شا عەبدۆڵڵای دووەمی ئوردن میوانداری ئەبوو محەممەد جۆلانی سەرۆکی حکوومەتی ئینتقالی سووریا دەکات.
یارییەکە سبەی چوارشەممە لە شاری عەممان بەڕێوەدەچێت، کە یانەی جۆلانی میوانداری دەکات.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئوردنی بڵاویکردبووەوە کە جۆلانی ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ئوردن بەڕێدەکەوێت.
بڕیارە جۆلانی و عەبدۆڵڵای دووەم تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بکەن.
ئوردن دووەم ووڵاتی عەرەبییە کە جۆلانی دوای سەعوودیە سەردانی دەکات.
ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە