جۆن ڕاتکلیف دەبێتە بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA)
پەیامی کورد ... جۆن ڕاتکلیف دەبێتە بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA)
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، جۆن ڕاتکلیفی پشت ڕاستکردەوە کە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری ناوەندی سی ئای ئەی دەکات.
ئەنجوومەنی پیران بە دەنگی 74 بەرامبەر بە 25، بڕوانامەی جۆن ڕاتکلیفی بۆ ئەو پۆستە پشتڕاست کردەوە.
بیست سیناتۆری دیموکراتەکان و یەکێکی سەربەخۆ لەگەڵ هەموو سیناتۆرەکانی کۆمارییەکان بە متمانەی ڕاتکلیف دەنگیان دا.
جۆن تون، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بە ئاماژەدان بە ماوەی ڕاتکلیف وەک بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتمانی و سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەران ووتی : "ئەو زانیاری و ئەزموونی بەنرخ دەهێنێتە پۆستە نوێیەکەی، هەروەها ئەزموون و ڕێبازێکی درووست دەهێنێت". زۆر شت دەهێنێتە سی ئای ئەی و منیش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیدا لە ڕۆڵە نوێیەکەیدا.
جۆن ڕاتکلیف بە دەنگی 14 بەرامبەر بە 3 لە لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیران پشتڕاست کرایەوە، مارک وارنەر، جێگری سەرۆکی لیژنەکە، تاکە سیناتۆری دیموکراتەکان بوو کە پشتگیری لێبکات لە دەنگدانەکەدا.
ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە