جۆڵانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   جۆڵانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی گرووپی تەحریر شام لە دیمەشق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: لە دیمەشق لەگەڵ ئەبوو محەممەد جۆڵانی کۆبوومەوە و لەمڕۆوە ڕێگایەکی نوێ دەگرینە بەر لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و سووریا.

ووتیشی : ئێمە ئامادەین پاڵپشتی باشترکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ووڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین کە مێژوویەکی دەوڵەمەند و بەنرخی هەبێت و پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا هەبێت.

تاجانی پێشتر لە دیمەشق لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی سووریا کۆبووەوە و پێشهاتەکانی ئەو ووڵاتەیان تاوتوێ کرد.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە