جۆ بایدن : ئێمە شکست دەهێنین، دەکەوین، بەڵام ئەوەی گرینگە هەڵسانەوەیە
پەیامی کورد ... جۆ بایدن : ئێمە شکست دەهێنین، دەکەوین، بەڵام ئەوەی گرینگە هەڵسانەوەیە
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : هەڵبژاردنی 5ی تشرینی دووەمی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمریکا پاک و بێگەرد بوو و هیچ ساختەکارییەک نەکراوە.
- پیرۆزباییم لە ترامپ کردووە و لەگەڵ تیمەکەشی دا هەماهەنگ دەبین بۆ ڕادەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات، لە ماوەی 74 رۆژی داهاتوودا.
- ئاساییە پاشەکشێ بکرێت، بەڵام خۆبەدەستوەدان و چۆکدادان مایەی لێخۆشبوون نییە، "ئێمە شکست دەهێنین، دەکەوین، بەڵام ئەوەی گرینگە هەڵسانەوەیە".
-هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەلماندی کە سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا چەندە پارێزراو و راستگۆیانەیە".
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە