جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دیلاویر خۆی کەرەنتین دەکات.
پەیامی کورد ... جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دیلاویر خۆی کەرەنتین دەکات.
کارین جان پییر ووتەبێژی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، پشکنینی بایدن بۆ کۆڤید ١٩ پۆزەتیڤ دەرچووە و نیشانەی سووکی ھەیە، بۆیە لە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دیلاویر کەرەنتینە دەکات و لەو ماوەیەدا ھەموو ئەرکەکانی لە ماڵەوە بەجێ دەگەێنێت. ووتیشی، بایدن پێشتر دوو جار تووشی کۆرۆنا بووە و ھەموو ڤاکسینەکانیشی وەرگرتووە، بە ژەمی زیادکراویشەوە.
ئەم بابەتە 18625 جار خوێندراوەتەوە