جیمی کارتەر کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد   ...   جیمی کارتەر کۆچی دوایی کرد

جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەتەمەنترین سەرۆکی ووڵات كە لە ژیاندا مابوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جیمی کارتەر، ٣٩هەمین سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە جۆرجیا لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٤ لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایک بووە و بەتەمەنترین سەرۆکی زیندوو لە ئەمریکا بووە.

کارتەر لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٧ سیناتۆری ویلایەتی جۆرجیا بووە و لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٥ پارێزگاری جۆرجیا بووە.

کارتەر، دیموکرات بوو، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٧٦ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە ساڵی ١٩٧٧ تا ١٩٨١ سەرۆکی ئەمریکا بووە.

لە ماوەی مانەوەی لە کۆشکی سپیدا، ڕێککەوتننامەی کامپ دەیڤید واژۆ کرا کە سازانێکی نێوان ئیسرائیل و میسری دامەزراند.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕووداوەکانی دواتر لە پەیوەندییەکانی تاران و واشینتۆن لەوان کاروباری هێلانەی سیخوڕی لە سەردەمی سەرۆکایەتی کارتەریشدا ڕوویدا.

داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە ڕووداوێکی گرینگی تر بوو لە ماوەی چوار ساڵەی سەرۆکایەتی کارتەردا.

لە ساڵی ٢٠٠٢ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا بەهۆی دامەزراندنی سەنتەری کارتەر.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە