جیهان ژمارەی پێوانەیی شکاند لە گەرمترین مانگی حوزەیران لە مێژوودا

پەیامی کورد   ...   جیهان ژمارەی پێوانەیی شکاند لە گەرمترین مانگی حوزەیران لە مێژوودا

کۆپەرنیکۆس، بەرنامەی چاودێری بۆشایی ئاسمانی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە گەرمبوونی جیهان، ڕایگەیاند، مانگی حوزەیران (حوزەیران-تەممووز)ی 2024 ژمارەی پێوانەیی گەرمای لە مێژووی ئەم ماوەیەدا شکاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ساڵێک لە بەرزبوونەوەی مانگ بە مانگ پلەی گەرمی زەوی، ئەو گەرمایەی لە نێوان مانگی تەمموزی ٢٠٢٣ تا حوزەیرانی ٢٠٢٤ تۆمارکراوە، بەرزبوونەوەی ١.٦٤ پلەی سەدی نیشان دەدات بە بەراورد بەو تێکڕایەی کە لە نێوان ساڵانی ١٨٥٠ بۆ ١٩٠٠ تۆمارکراوە. ٥٠ ساڵ پێش دەستپێکردنی سەدەی بیستەم، ئەو کاتەیە کە گازە پیسکەرەکانی مرۆڤ هێشتا نەگەیشتبوونە ئەو ئاستەی کە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی.


ئەم بابەتە 23038 جار خوێندراوەتەوە