جی مەیل تەمەنی بوو بە ٢٠ ساڵ؛ ئەو خزمەتگوزارییە شۆڕشگێڕانەی کە بەکارهێنەران پێیان وابوو گەمژەی مانگی نیسانی گووگڵە

پەیامی کورد   ...   جی مەیل تەمەنی بوو بە ٢٠ ساڵ؛ ئەو خزمەتگوزارییە شۆڕشگێڕانەی کە بەکارهێنەران پێیان وابوو گەمژەی مانگی نیسانی گووگڵە

کاتێک جی مەیل ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لەم ڕۆژەدا (١ی نیسانی ٢٠٠٤) ناسێندرا، زۆر کەس وایان زانی کە خزمەتگوزارییەکە ڕۆژی گەمژەکانی نیسانە (بە نزیکەیی یەکسانە بە ١٣ی نیسان). یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم تێڕوانینە ئەوە بوو کە گووگڵ 1 گێگابایت بیرگەی هەوری دەدا بە بەکارهێنەران، لە کاتێکدا خزمەتگوزارییەکانی دیکە تەنها 15 مێگابایت بیرگەیان پێشکەش دەکرد. هەروەها بە پێچەوانەی هەندێک لە ڕکابەرەکانی جی مەیل بە تەواوی خۆڕایی بوو.

"لاری پەیج" و "سێرگی برین"، دامەزرێنەرانی کۆمپانیای گووگڵ، زۆر حەزیان لە نوکتە و بیرۆکەی خەیاڵی بوو، بۆیە ماوەیەکی زۆر دوای دامەزراندنی کۆمپانیاکەیان، هەموو ساڵێک لە یەکەم ڕۆژی مانگی نیساندا، بیرۆکەی سەیر و سەمەرەیان پێشکەش دەکرد. ساڵێک لەمەوبەر ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ هەلی کارێکی بۆ سەنتەری توێژینەوەی کۆپەرنیکۆس لەسەر مانگ بڵاوکردەوە.

ڕۆژی گەمژەکانی نیسانی گووگڵ بووەتە نەریتێکی ساڵانە و کاتێک 20 ساڵ لەمەوبەر پەیج و برین بڕیاریاندا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پەردە لەسەر جی مەیڵ لابدەن، کەس باوەڕی نەدەکرد خزمەتگوزارییەکی لەو شێوەیە ببێتە واقیع.


ئەم بابەتە 93174 جار خوێندراوەتەوە