جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لانی کەم ١٨بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٤دا
پەیامی کورد ... جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لانی کەم ١٨بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٤دا
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی پێشوو کە ١٠ بەندکراو لە سێدارە درابوون، ٨ حاڵەت واتا ٨٠٪ زیاتر بووە.
هەنگاو لەسەر ئەو بڕوایەیە کە بەهۆی مانگی ڕەمەزان، خێرایی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدران کەمتر بووە و ئەگەری زیاتربوونەوەی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکان دوای مانگی ڕەمەزان زۆرە.
بەپێی ئامارەكانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٤دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیكەم سزای سێدارەی ٥ بەندکراوی تورک، ٤ بەندکراوی کورد و ٣ بەندکراوی بەلووچ جێبەجێکراوە. هەروەها لانی کەم سێ هاووڵاتی ئەفغانستان لە سێدارە دراون.
هەروەها سزای سێدارەی ژنێکی خەڵکی جۆلفا لەگەڵ هاوژینەکەی جێبەجێکرا. هەروەها سزای سێدارەی پیاوێک بەناوی سەعید بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل جێبەجێکرا.
ئەم بابەتە 93230 جار خوێندراوەتەوە