جێنیفر لۆپێز و بن ئەفلێک ئەستێرەکانی هۆلیوود دوای دوو ساڵ پێکەوەبوون لەیەکتر جیا دەبنەوە.

پەیامی کورد   ...   جێنیفر لۆپێز و بن ئەفلێک ئەستێرەکانی هۆلیوود دوای دوو ساڵ پێکەوەبوون لەیەکتر جیا دەبنەوە.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا کە بی بی سی بینراوە، لۆپێز ڕۆژی سێشەممە لە دادگای لۆس ئەنجلێس داوای جیابوونەوەی کردووە.

ئەو دوو هاوسەرە - کە لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە ناویان لێنراوە بێنیفەر - لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمی گرێبەستی هاوسەرگیریان لە لاس ڤێگاس بەست و مانگی دواتر لە جۆرجیا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری گەورەتریان ئەنجامدا.

ڕۆمانسیەتەکەیان دوای ئەوەی پێکەوە کاریان لەسەر سێتی فیلمی تاوان-کۆمیدی جیگلی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیپێکرد. سەرەتا دەیانویست لەو ساڵەدا هاوسەرگیری بکەن بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان هێنا.

ئەمە چوارەم هاوسەرگیری لۆپێزی تەمەن ٥٥ ساڵە و دووەم هاوسەرگیری ئەفلێکی تەمەن ٥٢ ساڵە.


ئەم بابەتە 10280 جار خوێندراوەتەوە