جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق : قۆناغێکی نوێ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەستی پێ‌کرد
پەیامی کورد ... جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق : قۆناغێکی نوێ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەستی پێ‌کرد
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگ بوو له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بوودجه‌ی عێراق، ده‌شڵێ "له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت."
د.سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگ و مێژوویی بوو، چوونكه یاسای بوودجه هه‌مواركرایه‌وه و قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز دەستی پێ‌کرد، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ چاره‌سەركردنی كێشه‌كان، ڕاسته چاره‌سه‌ره‌كان كاتین، به‌ڵام له‌مه‌ودوا گرینگی به یاسای نه‌وت و گاز دەدرێت و به فه‌رمی ده‌ست به هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێتەوە."
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز ووتی "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاتەوە، ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتە بە كۆمپانیای سۆمۆ."
د.سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت لەنێو هەمواری یاسای بوودجەی گشتی عێراق بە 16 دۆلار دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاری نرخی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت دیاری ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێم بكرێتەوە."
ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە