جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جۆلانی بە "گورگێک بە جلی مەڕەوە"ی وەسف کرد.
پەیامی کورد ... جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جۆلانی بە "گورگێک بە جلی مەڕەوە"ی وەسف کرد.
شارۆن هسكل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە چالاکییەکانی ئەبوو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی تەحریر شام، بەهۆی پێشینەی لە گرووپە جیهادییەکان، بە "گورگێک بە جلی مەڕەوە" وەسفی کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، هسكل وێنەی جۆلانی نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە نابێ چاوپۆشی لە ڕابردووی گرووپە جیهادییەکان لە سووریا بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد؛ "ئێمە سرووشتی ڕاستەقینەیان دەزانین، تەنانەت ئەگەر ناویشیان بگۆڕن". ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزانین چەندە هەڕەشەن بۆ سەر ڕۆژئاوا.
ئەبوو محەممەد جۆلانی کە دوای ڕووخانی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد ناوی ئەحمەد ئەلشەرع بەکاردەهێنێت، مێژوویەکی لە ئەندامیەتی قاعیدە و شەڕی عێراق هەیە. جەبهە نوسرەی وەک یەکێک لە ژێرپۆلەکانی قاعیدە لە سووریا دامەزراند و هەروەها بۆ ماوەیەک هاوکاری داعشی کردووە.
ئەم بابەتە 125 جار خوێندراوەتەوە