جێگری پارێزگای هەڵەبجە : سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات
پەیامی کورد ... جێگری پارێزگای هەڵەبجە : سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات
جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند : بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی ھەڵەبجە بکات.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکات و بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی ھەڵەبجە دابنرێت کە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە.
کاوە عەلی ووتیشی : پڕۆژەکە گەورەیە و سایلۆکە شوێنی ٤٠ھەزار تەن گەنمی تێدا دەبێتەوە و بە گوژمەی ٢٧ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار دروست دەکرێت، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دێتە ھەڵەبجە و بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت.
عەلی باسی لەوەش کرد: ئەمە دووەم جارە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات، ئەمەش گرنگیدانی بەڕێزیانە بە پارێزگای ھەڵەبجە.
ئەم بابەتە 27459 جار خوێندراوەتەوە