جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران داواکارییەکی ئاراستەی بەریتانیا دەکات
پەیامی کورد ... جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران داواکارییەکی ئاراستەی بەریتانیا دەکات
ئەلیخاندرۆ ویدال کوادراس، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا کرد فشار بخەنە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەم سیاسەتمەدارە باڵایەی یەکیتی ئەورووپا دەڵێت : "سوپای پاسداران لە شەقامەکانی بەریتانیا چالاكی دەكات، ناساندنیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەتوانێ ببێتە هۆی ڕاگرتنی داراییەكەیان و ڕێگری لە پارەدارکردنیان بکەن".
هەروەها کوادراس لە داواکارییەکەیدا جەختی لە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لێبووردەیی و دانووستان و ئیمتیازدان بە کۆماری ئیسلامی کردەوە.
ئەلیخاندرۆ ویدال کوادراس لە ساڵی ١٣٨٨ تا ١٣٩٣ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بووە. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە شاری مەدرید بووە ئامانجی هەوڵێکی تیرۆریستی، کە خۆی ڕێژیمی ئێرانی بە بكەری ئەو كارە تاوانبار كرد.
ئەم بابەتە 27804 جار خوێندراوەتەوە