جەستەی مارادۆنا دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانێکی دیکە

پەیامی کورد   ...   جەستەی مارادۆنا دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانێکی دیکە

دادگایەک لە ئەرژەنتین ڕێگەی دا تەرمی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانێک کە لە بوینس ئایرێس لە قۆناغی درووستکردندایە.

دوای ئەوەی دالما و جیانینا کچەکانی مارادۆنا داوای گواستنەوەی تەرمەکەیان بۆ گۆڕستانێکی دیکە کرد، دادگاش بەو داوایە ڕازی بوو و بەو پێیەش بەم زووانە تەرمی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانێکی تر.

بەو پێیەی داواکاری گواستنەوەی تەرمەکە بەزۆری بە هۆکاری مرۆیی و سۆزداری ئەنجام نادرێت، دادگا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاری ڕاستەوخۆی بنەماڵەی کۆچکردوو مارادۆنا.

ڕۆژنامەی (لارین)ی ئەرژەنتینی لە زاری بڕیارەکەی دادگای بۆینس ئایرێسەوە نووسیویەتی : ئەگەر گواستنەوەی تەرمەکان لەلایەن خێزانەکانیانەوە لەسەر مێز بێت و کێشە بۆ ئەوان نەبێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە.
ئێستا مارادۆنا لە گۆڕستانێکی تایبەت لە جەرگەی بوینس ئایرێس کە کراوە نییە بەڕووی خەڵکدا بە خاک سپێردرا. بەپێی پلانی کچەکانی، خەڵک دەتوانن سەردانی گۆڕی ئەفسانەی ئەرژەنتین و تۆپی پێی جیهان بکەن و ڕێزی خۆیان لێبگرن لەو گۆڕەدا کە بڕیارە ساڵی داهاتوو تەواو بێت.

دوای مردنی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتین، داواکاری گشتی تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی خستە پاڵ و بە گشتی حەوت کەس تۆمەتبار کران. لەم دواییانەدا کۆمیسیۆنێکی پزیشکی تایبەتمەند پزیشکان و پەرستارانی بە هەڵەی گەورە تۆمەتبار کرد.

مارادۆنا لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بەهۆی سستبوونی تووندی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی 1986 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی جیهانی بەدەست هێنا و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە مێژوودا دادەنرێت. "دۆن دیێگۆ" لە یانەکانی ئەرجەنتینی ئەرجەنتینیۆس جونیۆرز، بۆکا جونیۆرز و نیو وۆرلد بۆیز، بەرشەلۆنە و سیڤیلیا لە ئیسپانیا و ناپۆلی لە ئیتاڵیا یاری کردووە. ئەم یاریزانە ئەرژەنتینییە کۆی گشتی ٦٨٧ یاری ئەنجامداوە و ٣٦٣ گۆڵی تۆمارکردووە.


ئەم بابەتە 37477 جار خوێندراوەتەوە