جەیش ئەلعەدل بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی سەربازی سپاتكی سەرکوری لە ئەستۆ گرت

پەیامی کورد   ...   جەیش ئەلعەدل بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی سەربازی سپاتكی سەرکوری لە ئەستۆ گرت


پێنجشەممە ٣١یئۆکتۆبەر ، ڕێکخراوی چەکداری جەیش ئەلعەدل، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکی کورت لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی، هەواڵی ئۆپراسیۆنێکی یەکگرتووی لە سەرووبەندی ساڵڕۆژی هەینی خوێناوی دا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە بەشی سەرکوری شاری سەرباز، بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت .
 شەوی ڕابردوو لە دەورووبەری کاتژمێر ٢٣:٣٠ کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی سپیتكی (شیشکان) کە دەکەوێتە ناوچەی سەرکور لە شاری سەرباز و دوای بیستنی چەند تەقینەوەیەکی بەرز لە سەرەتای شەڕەکەدا، تێكهەڵچوون بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر ڕوویدا و دەنگی تەقینەوە و چەکی قورسیش بیسترا.

تا ساتی دانانی هەواڵەکە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی ئەم ململانێیە نییە.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە