حاخامێکی ئیسرائیلی لە ئیمارات کوژرا
پەیامی کورد ... حاخامێکی ئیسرائیلی لە ئیمارات کوژرا
نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئیماراتی تەرمی ڕابی زۆی کۆگانیان دۆزیوەتەوە.
بە پیی ڕاپۆرتێک وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات لێدوانی لەسەر هەواڵی دیارنەمانی حاخامێکی ئیسرائیلی لەم ووڵاتەدا داوە.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی نووسی : کۆگان حاخامی بزووتنەوەی چاباد لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە ئیمارات بێسەروشوێن بوو.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەبووزەبی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی کۆگان لە ئیمارات هەبووە.
تەلئەڤیڤ ئەو کوشتنەی بە "کردەوەیەکی نەفرەتی تیرۆری دژە جوولەکە" ناوبرد و بەڵێنیدا هەموو ئامرازەکانی بەردەست بۆ دادگایی کردنی بکوژەکان بەکاربهێنێت.
کۆگان دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی و مۆڵداڤی بوو.
ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە