حكوومەتی ئەمریكا پلانی ڕاگرتن و پشكنینی كەشتییە نەوت هەڵگرەكانی ئێران لە دەریادا تاوتوێ دەكات
پەیامی کورد ... حكوومەتی ئەمریكا پلانی ڕاگرتن و پشكنینی كەشتییە نەوت هەڵگرەكانی ئێران لە دەریادا تاوتوێ دەكات
حکوومەتی ئەمریکا پلانی راگرتن و پشکنینی کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران لە دەریادا تاوتوێ دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی دژی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆکوژی.
ترامپ بەڵێنی داوە هەڵمەتی “ئەوپەڕی فشارەکان” بگەڕێنێتەوە بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران لە ئابووری جیهانی دا و هەناردەی نەوتەکەی بگەێنێتە سفر، ئەمەش بە مەبەستی رێگریکردن لەو ووڵاتە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی.
ترامپ لە هەفتەکانی سەرەتای خولی دووەمی سەرۆکایەتی دا، دوو قۆناغ سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند، کە کۆمپانیاکان و ئەو “کۆمەڵە سێبەرە”ی کەشتییە نەوت هەڵگرە کۆنەکانی کردە ئامانج کە بەبێ بیمە گەشت دەکەن و نەوتی خاوی ووڵاتە سزادراوەکان دەگوازنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەرپرسانی حکوومەتی ترامپ ئێستا بەدوای رێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ووڵاتانی هاوپەیمان رێگری بکەن لە کەشتییەکان و پشکنینیان بۆ بکەن کە بەناو خاڵە گرینگەکانی وەکوو گەرووی مەلاکادا لە ئاسیا و رێڕەوە دەریاییەکانی تردا گەشت دەکەن.
سەرچاوەکان ووتیشیان هەروەها دەکرێت ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە ئاسانکاری کردنی بازرگانییەکە، رووبەڕووی سزاکان ببنەوە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە